وەزیری دارایی عێراق: بەهۆی پابەندبوون بە رێککەوتنی ئۆپێك ناتوانین بەرهەمهێنان زیادبکەین
"دهتوانین سوود له بهرزبوونهوهی نرخی نهوت وهربگرین، بهڵام ناتوانین رێژهی بهرههمهێنانی نهوت بهرز بكهینهوه"

K24- ههولێر:
عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگهیاند، وڵاتەکەی ناتوانێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبکاتەوە و سوود لە دەرفەتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وەربگرێت، بەڵکو بە شێوەیەکی روون پابەندن بە رێککەوتنی ئۆپێك بەو بەشەی بۆ عێراق دیاریکراوە.
وەزیری دارایی عێراق لە میانهی سەردانیدا بۆ واشنتن گوتی: رەنگە عێراق سوود لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وەربگرێت، کە بەشێوەیەکی بەرچاو بەهۆی گرژی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بەرزبووەتەوە.
وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، تێچووەکانی ئەو جەنگە زۆر بەرزە، بەهۆیەوە نرخی پەیین و گەنم و کاڵا سەرەکییەکانی دیکە بەرزبوونەتەوە.
روونیشی کردەوە، هۆکارەکانی مانەوەی عێراق لە رێککەوتنی ئۆپێك پڵەس زۆر گرنگن و رێککەوتنەكه بهبێ هیچ گومانێك سەرکەوتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە تێکڕای بەرهەمهێنانی نهوتی رۆژانەی عێراق لە مانگی ئاداردا 4 ملیۆن 340 ههزار بەرمیل بووە، بەراورد بە مانگی شوباتی پێشخۆی، 80 هەزار بەرمیل نەوت زیادیکردووە، بەڵام کەمترە لەو ئاستەی کە رێکخراوی ئۆپێك بە 4 ملیۆن 370 ههزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی بۆ دیاریکردووە.
H.B