بایدن گه‌وره‌ترین هاوكاری سه‌ربازیی بۆ ئۆكرانیا راگه‌یاند
بایدن: هه‌رگیز خه‌ونی پوتن بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا ناهێته دی.. زۆرترین جۆری چه‌كی پێشكه‌وتوو و فڕۆكه‌ما بۆ ئۆكرانیا ناردووه

K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بڕی 800 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیا ته‌رخان كردووه.
له گوته‌یه‌كدا له كۆشكی سپی، جۆ بایدن له‌باره‌ی دوایین رێككاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر جه‌نگی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ئاشكرایكرد، هاوكارییه نوێیه‌كانیان بۆ ئۆكرانیا خۆی له چه‌ندین جۆر چه‌كی پێشكه‌وتوو و پێداویستی سه‌ربازیدا ده‌بینێته‌وه و گوتی: "ژماره‌یه‌ك درۆن، هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی و سیسته‌می رادارمان بۆ سوپای ئۆكرانیا ناردووه".
بایدن له درێژه‌ی گوته‌كانیدا دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته كۆنگرێس بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری به ئۆكرانیا، به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بێت" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئیداره‌كه‌ی كار بۆ پیشكه‌شكردنی 500 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری ئابووری بۆ حكومه‌تی ئۆكرانیا ده‌كات".
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته كۆنگرێس به‌زووترین كات ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و هاوكارییانه بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت پێداویستییه پێویسته‌كان بۆ ئۆكرانیا دابین بكرێن.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی گوته‌كانیدا بایدن هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی رووسیا بۆ كۆنترۆڵكردنی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیای ئیدانه‌كرد و ئاشكرایكرد، واشنتن سزای نوێی بۆ سه‌ر رووسیا ئاماده‌كردووه و رێگه به كه‌شتییه‌كانی رووسیا ناده‌ین له به‌نده‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌نگه‌ربگرن.
گوتیشی: "فشاره‌كانمان بۆ سه‌ر پوتن و هه‌وڵه‌كانی گۆشه‌گیركردنی زیاتری مۆسكۆ له گۆڕه‌پانی جیهان به‌رده‌ام ده‌كه‌ین و پوتن هه‌رگیز له داگیركردنی ئۆكرانیا سه‌ركه‌وتوو نابێت".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: هێزه‌كانی رووسیا هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیی نوێیان بۆ كۆنترۆڵكردنی خاكی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام گومانی خۆی له‌و لێدوانانه‌ی رووسیا نیشاندا، كه باس له كۆنترۆڵكردنی شاری ماریوپۆڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌م هاوكارییه نێویانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوكارییانه‌دایه، كه له مانگی ئادار به‌هه‌مان به‌ها له‌لایه‌ن بایدنه‌وه بۆ ئۆكۆرانیا ته‌رخانكرابوون، ئه‌مه‌ش ئاسانكاری باش بۆ حكومه‌تی ئۆكرانیا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌و دۆخه‌دا مووچه‌ی فه‌رمانه‌به‌ران و خانه‌نشینان دابین بكات و مه‌ترسییه‌كانی داڕووخانی دۆخی مرۆیی له‌و وڵاته به‌لاوه بنرێن.
H.B