مەسرور بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلێکساندەر گارسیا، باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکە دیپلۆماسییەکەی دەربڕی و ئاماژەی بە پەیوەندیی و دۆستایەتیی لەمێژینەی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پهیوهندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
باڵیۆزی فەرەنسا، سوپاسی پشتگیری و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و سەرسامی خۆی بە پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەولێر و هەرێمی کوردستان نیشان دا و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا کە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی پرۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاڵوگۆڕ کرا. کە ئێستا وەک دامەزراوەیەکی باڵای شەرعی و یاسایی، چالاک بووەتەوە و دەستی بە کارەکانی کردووەتەوە.