"لامپارد دهیهوێت بهربهستێكی گهوره بۆ كڵۆپ دروست بكات"
36 ساڵه ئێڤهرتۆن نهیتوانیوه دوو یاریی دێربی لهسهریهك بباتهوه

لیڤەرپوول لە یارییەکی گرنگ و چارەنوسسازدا لە دێربی مێرسیساید میوانداريی ئێڤەرتۆن دەکات، رێدز وەرزی رابردوو لە ئانفێڵد تووشی دۆڕان بوو، بەڵام ئەوان 36 ساڵە دوو دێربیان لەسەر یەک لە یاریگای خۆیان نەدۆڕاندووە.
لیڤەرپوول لە یەکێک لە گرنگترین یارییەکانی ئەم وەرزەی لە دێربی مێرسیساید سبهی یهكشهممه له كاتژمێر 6:30ـی ئێواره رووبەڕووی رکابەرە دێرینەکەی واتە ئێڤەرتۆن دەبێتەوە و لە هەموو کاتێکیش زیاتر پێویستیان بە سێ خاڵی یارییەکە هەیە.
لیڤەرپوول وەرزی رابردوو دوای 20 یاری دواجار بەرامبەر ئێڤەرتۆن تووشی دۆڕان بوو، رێدز پێش ئەم دۆڕانەی وەرزی رابردوو 11 بردنەوە و 9 بەرامبەربوونی لەسەر یەک بەرامبەر ئێڤەرتۆن تۆمار کردبوو.
ئێڤەرتۆن لەوەتەی ساڵی 1986 نەیتوانیوە دوو یاریی لەسەر یەک لە ئانفێڵد بەرامبەر لیڤەرپوول بردنەوە بەدەست بێنێت، بۆیە بە بردنەوەیان لەم یارییەدا، ئەوان دەتوانن ریکۆردێکی 36 ساڵە بەرامبەر رکابەرە دێرینەکەیان تۆمار بکەن.
لیڤەرپوول لە کۆی 22 یاریی رابردووی بەرامبەر ئێڤەرتۆن تەنها یەک یارییان دۆڕاندووە، ئەو یارییەش وەرزی رابردوو لە هەمان ئەم کاتە بوو، واتە کۆتاییەکانی وەرز بوو، کاتێک لە یاریگای خۆیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام دۆڕان.
لە مێژووی پرێمەرلیگ یاریی نێوان هیچ یانەیەک هێندەی یارییەکانی نێوان ئێڤەرتۆن و لیڤەرپوول بە یەکسانبوون کۆتایی نەهاتووە، ئەو دوو یانەیە 24 جار بهرامبهربوونه، هەروەها لە دێربی مێرسیساید زۆرترین گۆڵ لە خولەکەکانی 90 کراون و هەروەها زۆرترین کارتی سووریش لەو یارییە بە رووی یاریزانەکان بەرزکراتەوە کە 22 کارتی سوور بووە.
محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسڕی لیڤەرپوول، یاریی چوونی ئەم وەرزە توانی دوو گۆڵ لە دێربی مێرسیساید تۆمار بکات، دوایین یاریزان کە توانیویهتی لەم دێربیە دوو یاریی لەسەر یەک دووانە بکات، دیک فۆرشاو لە وەرزی 1925 بۆ 1926 بوو، واتە 97 ساڵە یاریزانە نەبووە لە دێربی مێرسیساید دوو یاری لەسەر یەک دووانە بکات.