راوێژکاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق: یەدەگی بانکی ناوەندی 70 ملیار دۆلارە
"دەبێت تا ساڵی 2028 قەرزە دەرەکییەکان بدرێنەوە"

K24 - ههولێر:
مەزهەر محەمەد، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، قەبارەی یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی و قەبارەی قەرزە دهرهكییهكانیشی ئاشکراکرد.
راوێژکاری وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، دوو قەیرانی گەورەی ئابووری بەرۆکی عێراقیان گرت، یەکیان لە ساڵانی 2014 تاوەکو 2017 بەهۆی شەڕی داعش و ئەوی دیکەشیان لە ساڵانی 2020 و 2021 بەهۆی تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا و داکەوتنی نرخی نەوت.
ئامەژەی بەوەدا، لە ژێر ئەو دۆخە سەختەدا بانکی ناوەندی بڕیاری ژیرانەی داوە و دۆخی دارایی لە داڕمان پارستووە، بەڵام ئێستا وڵات رووبەڕووی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان دەبێتەوە، بەوەش پێشبینی دەکەن، کۆی بەرهەمی ناوخۆ بە رێژەی سەدا 11 دابەزێت، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی دیاردەی بێکاری و هەژاری بە رێژەیەکی بەرچاو.
مەزهەر محەمەد ئاشکراشی کرد، یەدەگی بانکی ناوەندی 70 ملیار دۆلارە ئەوەش سێ هێندەی قەرزە دەرەکییەکانه، کە دەبێت تاوەکو ساڵی 2028 بدرێنەوە.