"بایرن میونشن شوێنگره‌وه‌ی لیڤاندۆڤسكی ده‌ستنیشان كردووه"

یانه‌ی بایرن میونشن ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕووی رۆیشتنی لیڤاندۆڤسكی كردووه‌ته‌وه و شوێنگره‌وه‌كه‌شی ده‌ستنیشان كردووه.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی له هاوینی ئه‌مساڵ ته‌مه‌نی ده‌بێته 34 ساڵ و ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ بایرن میونشن له كۆی 43 یاری 48 گۆڵی كردووه و له هاوینی 2023 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه كۆتایی دێت.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: بایرن میونشن ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی لیڤاندۆڤسكی ته‌واو بێت له‌م هاوینه ئه‌م یاریزانه بفرۆشێت و سوود له پاره‌كه‌ی وه‌ربگرێت ئه‌گه‌رنا بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌بێت به‌خۆڕایی ده‌ستبه‌رداری بێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی لیڤاندۆڤسكی له گفتووگۆدایه و چه‌ندان ئۆفه‌ری دیكه‌شی پێگه‌یشتووه.
لیڤاندۆڤسكی له هاوینی 2010 خولی پۆڵه‌ندای جێهێشت و به به‌های 4 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی دۆرتمۆند، له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆند له كۆی 187 یاری، 103 گۆڵ و 42 ئاسیستی هه‌بوو، دواتر له هاوینی 2014 به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه له كۆی 372 یاری، 342 گۆڵ و 71 ئاسیستی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه كه سباستیان هاله‌ری 27 ساڵه‌ی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئا‌یاكس به‌ربژێری سه‌ره‌كییه بۆ شوێنگره‌وه‌ی لیڤاندۆڤسكی، له‌م پێناوه‌یشدا به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی كارگێری یانه باڤارییه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و هێرشبه‌ره رێككه‌وتووه.
سباستیان هاله‌ری مانگی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته 28 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی كۆتدیڤواره، به‌ڵام هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسایه و ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 39 یاری، 33 گۆڵ و 9 ئاسیستی كردووه و له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه 11 گۆڵی تۆمار كرد.
