موسڵمان، كریستیان و ئێزدی پێكه‌وه به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه
"موسڵمانان لەکۆتایی مانگی رەمەزاندان"

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵ موسڵمان، مەسیحی و ئێزدی لەم مانگەدا پێکەوە جەژن دەکەنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئەمساڵ جەژنی بەرۆژوو بوونی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، مەسیحیەکان و ئێزدیان تێکەڵی یەکتری بوون.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راشیگه‌یاند، دوای پەنجا رۆژ لە بەرۆژوو بوونی مەسیحیەکان، ھەفتەی رابردوو جەژنی قیامەی ئێزیدیان پیرۆز کرا، لای موسوڵمانان لەکۆتایی مانگی رەمەزاندان و ھەفتەی داھاتوو جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، بەم بۆنەیەوە پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، ئێوارە خوانیکی بۆ چەند کەسایەتی ھەرسێ ئایینەکە رێکخست، لە بینینی ئەم مۆزایکە جوانەی کوردستان پێکەوەژیان مێژوو کولتووری ھاوبەش بەرجەستە دەبێت.