چه‌قۆسازی كوردیی له‌ پیرانشار

K24 – هه‌ولێر:

وه‌ستا عه‌زیزی چه‌قۆساز، له‌ شاری پیرانشاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رۆژانه‌ له‌ كارگه‌ بچووكه‌كه‌یدا له‌ هۆده‌یه‌كی ماڵه‌كه‌یدا سه‌رقاڵی درووستكردنی چه‌قۆیه‌.

وه‌ستا عه‌زیز، به‌ نیازه‌ له‌ رێی وه‌رگرتنی قه‌رزه‌وه‌ په‌ره‌ به‌ پیشه‌كه‌ی بدات و كارگه‌یه‌كی درووستكردنی چه‌قۆ له‌ شاره‌كه‌یدا بكاته‌وه‌.

ئێستا ئه‌و وه‌ستایه‌ له‌سه‌ر خواستی قه‌ساب و جووتیار و خوازیاران چه‌قۆكانی درووست ده‌كات و به‌ هۆی ئاستبه‌رزی جۆری چه‌قۆكانه‌وه‌، له‌ تاران و زنجانیش كڕیاری هه‌ن.