یانه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی به‌په‌له‌ی بۆ هانده‌رانی بڵاوكرده‌وه

یانه‌ی هه‌ولێر پێش یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه له خولی نایابی عێراق به‌رامبه‌ر یانه‌ی زاخۆ زنجیره‌یه‌ك بڕیاری ده‌كرد، كه دیارترینیان هێنانی ده‌به‌ی ئاو و لێزه‌ر و یارییه ئاگرینه‌كه‌یان له نێو یاریگه قه‌ده‌غه كرد و رایگه‌یاند هه‌ركه‌سێكی سه‌رپێچی بكات به گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 28 نیسانی 2022، یانه‌ی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی به یاریزانی ژماره 12 و به زوێنه‌ری سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌كه‌ی وه‌سف كردووه و هۆشدارییه‌كی توندیش ده‌داته هانده‌رانی كه خۆیان له ڕه‌فتاری ناوه‌رزشی به‌دووربگرن.
له‌مباره‌یه‌وه له به‌یاننامه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر نووسراوه: خۆشەویستان، وەک بینیمان لە ماوەی رابردوودا بە هۆی ئاژاوەی بەشێک لە هاندەران، یانەکانیان تووشی سزای بردنە دەرەوەی یارییەکانیان بوون لە یاریگەی خۆیان و دەیان هەزاری هاندەری دڵسۆز لە بینینی یاری یانەکەیان لە یاریگەی خۆیان بێبەش بوون، بینیمان چۆن لە قۆناغی یەکەم ئێوەی خۆشەویست بێبەش بوون لە بینینی بەشێک لە یارییەکانی یانەکەمان بەهۆی رەفتاری نەخوازراوی چەند هاندەرێک کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن، ئێستە کاتی ئەوە هاتووە خۆتان بڕیار بدەن کە ئایا دەخوازن بێبەش بن لە بینینی یارییە چێژبەخشەکان لە یاریگەی فڕەنسۆ هەریری؟ دەتانەوێ لە بینینی سەرکەوتنەکانی پاسەوانانی قەڵای زەرد بێبەش بن؟ دڵنیاین وەڵامەکەتان نەخێرە چونکە ئێوە پاڵپشت و پەنای ئەم یانەیەن.
یانه‌ی هه‌ولێر له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: هاندەری دڵسۆز، تۆ بە گەرما و سەرما، باران و بەفر، زریان و رەشەبا و خۆڵبارین کارت تێناکات، هەر هاتی بۆ یاریگە، ئێستە چۆن رێگە دەدەیت رەفتاری چەند هەڵپەرستێک کارت تێ بکات، تۆ زۆر لەوە بەهێزتر و دڵسۆزتری، تۆ خاوەن و پارێزەر و هەڵگری دروشمی ناوی شارێکی، کە پڕیەتی لە خۆشەویستی و میواندۆستی.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا 6 خاڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات زیان به ناوبانگی هه‌ولێر و یانه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
1- رێگربە لەوانەی لێزەر بەکاردەهێنن، چونکە هێنانە ژوورەوەی بۆ لەمەودا قەدەغەیە و یانەکەمان سزا دەدرێت.
2ـ بە هیچ جۆرێک دەبەی گەورەی ئاو لەگەڵ خۆت مەهێنە، چونکە رێگە نادرێت ببەیتە ناو یاریگە.
3ـ تۆ بەر لە کارمەندانی ئاسایش و پۆلیس دەبێت ئەو کەسانە ئاگادار بکەیتەوە، کە پشێوی دروست دەکەن و پێویستە رێگر بیت لەسەر هەڵدانی رەفتاری دوور لە گیانی وەرزشی.
4ـ دروشم و ئاواز و هۆنراوەکانی هاندان، تەنها تایبەت دەبێت بە دەربڕینی خۆشەویستی بۆ یانەکەمان و بەرزکردنەوەی ورەی یاریزانان، بە پێچەوانەوە قبوڵکراو نییە.
5ـ بەخێرهێنانی تیپی میوان و هاندەرەکانیان لە کارە لە پێشینەکانتان بێت، چونکە ئەمە رەنگدانەوەی خەڵکی هەولێر و مێژوو و کولتوری شارەکەمانە.
6ـ کاتێک ناوبژیوان بڕیارێک دەدات هەرگیز مەبە هۆکاری گەورە کردنی کێشەکە و نانەوەی پشێوی، چونکە لە کۆتاییدا تەنها زەرەرمەندی یەکەم تۆی بەڕێز و یانەکەتە.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆتایی راگه‌یاندراوكه‌یدا هۆشداریی داوه‌ته هانده‌ران و نووسیویه‌تی: یاریگە بە کامێرای چاودێری کۆنترۆڵ کراوە و، جگە لەوەیش دەیان فۆتۆگرافەر لە نێو یاریگەن، ئەو کەسانەی ئاژاوە و پشێوی دروست دەکەن بە ئاسانی دەدۆزرێنەوە و لە دوای یاری وێنە و ڤیدیۆکانیان بڵاو دەکرێتەوە.
