پێش جه‌ژن فلچه‌ی ددان و مێش كوژ و ته‌شتی حه‌مام ره‌واجیان هه‌یه
هه‌ندێك لە هاووڵاتیان بەر لە جەژن شتی ناپێویست دەکڕن

K24 – سلێمانی:
وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، هاووڵاتیان له سلێمانی روویان له بازاڕ كردووه و به‌شێكیان پێداویستی سه‌ره‌كی ژیانی رۆژانه و جه‌ژن ده‌كڕن و هه‌ندێكیشیان ده‌ستیان داوه‌ته كڕینی شتی ناپێویست.
دیار جه‌مال، په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی له بازاڕی شاره‌كه‌یه و هاووڵاتیان و كاسبی بازاڕه‌كه باسی سهیروسهمهرهكانی بازاڕی پێش جه‌ژن ده‌كه‌ن و ده‌وترێت ئه‌مساڵ مێشكوژ و ته‌شتی حه‌مام و فڵچه‌ی ددان و قوڵینه‌ی نان ره‌واجیان هه‌یه.