ئه‌مشه‌و له دێربی كوردستان هه‌ولێر و زاخۆ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه

گه‌ڕی 29ـیه‌می خولی نایابی عێراقی، ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 10:00 به كاتی هه‌رێمی كوردستان، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فڕه‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی زاخۆی ركابه‌ری ده‌كات، زه‌ردپۆشه‌كانی پایته‌خت هه‌وڵده‌ده‌ن له‌و یارییه تۆڵه‌ی دۆڕانه‌كه‌ی قۆناغی چوون له زاخۆ بكه‌نه‌وه كاتێك به ئه‌نجامی (1-0) دۆڕابوون و ئه‌و گرێكوێره‌ش بكه‌نه‌وه كه یانه‌ی هه‌ولێر نزیكه‌ی 3 هه‌زار رۆژه نه‌یتوانیوه له خولی نایابی عێراق له یانه‌ی زاخۆ بباته‌وه.
یارییه‌كه به سه‌ركردایه‌تی 2 راهێنه‌ری سووری ده‌كرێت
له یاریی ئه‌مشه‌وی دێربی كوردستان دوو راهێنه‌ری سووری سه‌ركردایه‌تی یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ ده‌كه‌ن و وه‌كو مامۆستا و قوتابی ئه‌مشه‌و له یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی راسته‌قینه به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه، به‌وپێیه‌ی فیراس خه‌تیبی راهێنه‌ری زاخۆ پێشتر وه‌كو یاریزان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نزار مه‌حرووسی راهێنه‌ری هه‌ولێر له هه‌ڵبژارده‌ی سووریا یاریی كردووه.
هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتی نزار مه‌حرووسی راهێنه‌ر ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ ئه‌م یارییه كردووه، له رووی ده‌روونییه‌وه له میوانه‌كه‌یان ئاماده‌ترن و بۆ ئه‌م یارییه ته‌نیا دوو یاریزانی هه‌ولێر له یارییه‌كه بێبه‌ش ده‌بن كه پێكهاتوون له (یاسین سامیه و هه‌ڵۆ فایه‌ق).
له به‌رامبه‌ر یانه‌ی زاخۆ 3 رۆژ پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر راهێنه‌رێكی سووری خسته شوێنی عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێلی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه، ئه‌م یارییه ده‌بێته یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ بۆ فیراس خه‌تیبی راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی سووری.
یانه‌ی هه‌ولێر نزیكه‌ی 3 هه‌زار رۆژه له زاخۆی نه‌بردووه‌ته‌وه
یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق له دوایین 10 یاریی رابردووی نێوان، هه‌ولێر ته‌نها 2 یاریی بردووه‌ته‌وه، زاخۆش 3 یاریی براوه‌بووه، له 5 یارییش یه‌كسانبوونه، به جۆرێك یانه‌ی هه‌ولێر 2 هه‌زار و 773 رۆژه له خولی نایابی عێراق نه‌یتوانیوه له زاخۆ بباته‌وه، به‌جۆرێك یانه‌ی هه‌ولێر هه‌شت ساڵه له خولی نایابی عێراق نه‌یتوانیوه زاخۆ بباته‌وه، به دیاریكراوی هه‌ولێر له‌وه‌ته‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2014ـه‌وه نه‌یتوانیوه به‌رامبه‌ر زاخۆ براوه بێت، دوایین بردنه‌وه‌ی هه‌ولێر پێش هه‌شت ساڵ بوو كاتێك له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری 3 ـ 1 له زاخۆی برده‌وه، گۆڵه‌كانی ئه‌وكاتی هه‌ولێر له لایه‌ن لوئه‌ی سه‌ڵاح و سه‌عد عه‌بدولئه‌مێر تۆماركران كه ئێستا ئه‌وانه وازیان له یاریكردن هێناوه و روویانكردووه‌ته‌وه بواری راهێنه‌رایه‌تی.
یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراقی ئه‌م وه‌رزه كۆی 28 یاری، خاوه‌نی 9 بردنه‌وه و 9 یه‌كسان و 10 دۆڕانه، 27 گۆڵی كردووه و 27 گۆڵیشی لێ كراوه، 36 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی نۆیه‌م دێت، شێركۆ كه‌ریم به 6 گۆڵ، تا ئێسته گۆڵكه‌ری یانه‌ی هه‌ولێره له‌م وه‌رزه.
یانه‌ی زاخۆ دۆخی باش نییه
زاخۆ به سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له كۆتاییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه دۆخی یانه‌كه به‌ره‌وخراپی رۆیشت، به‌جۆرێك 7 یارییه هیچ بردنه‌وه‌یه‌ی تۆمارنه‌كردووه، دوایین دۆڕانیشیان له دواین یاریی ئه‌م خوله بوو له یاریگه‌ی خۆیان به یانه‌ی كاره‌با، هانده‌رانیش له دژی ئه‌م شكسته ڕژانه نێو یاریگه و پشێوییه‌كی گه‌وره له یارییه‌كه دروست بوو، به‌مه‌ش فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی سزای قووڕسی به‌سه‌ر زاخۆ دا سه‌پاند و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌ش بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان گواسترایه‌وه و ده‌بێت یارییه‌كانیش به‌بێ هانده‌ری زاخۆ به‌ڕێوه‌بچێت و تیپه‌كه‌ش به بڕی 10 ملیۆن دینار سزا درا.
زاخۆ له‌م وه‌رزه له كۆی 28 یاریی، خاوه‌نی 8 بردنه‌وه 13 یه‌كسان و 7 دۆڕانی هه‌یه، 24 گۆڵی كردووه 20 گۆڵی لێ كراوه، به 37 خاڵ له خانه‌ی هه‌شته‌م دێت، له ئه‌گه‌ری دۆڕانی ئه‌م یارییه‌ش پێگه‌كه‌ی به هه‌ولێری ركابه‌ری ده‌به‌خشێت، به‌ڵام زاخۆهه‌موو كات له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی باشتر یاریی ده‌كات، به تایبه‌ت له رووی به‌رگرییه‌وه، به ئاسانی خۆی به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن، لۆكاس سانتۆسی هێرشبه‌ری یانه‌كه به 8 گۆڵ گۆڵكه‌ری تیپه‌كه‌یانه.
