ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ یاریزانێكی بارسێلۆنا كۆتایی هات

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، جێرارد پیکێ بەرگریکاری یانەکەیان، بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری رابردووی یانەکەیان بەرامبەر مایۆرکا لە رانی چەپی تووشی بووە، ماوەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

 سەرچاوەکە ئاماژەی بە وادەی تەواوەتی دوورکەوتنەوەی بەرگریکارەکەیان نەکردووە، بەڵام سەرچاوە نزیکەیانی بلاوگرانا باس لەوە دەکەن ئەو یاریزانە ئەم وەرزە ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی دیکەی یانەکەی بکاتەوە.

پێکی پێش یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر مایۆرکا، ماوەیەک بوو لە یاریگاکان دابڕا بوو، دوای گەڕانەوەشی تەنها 30 خولەک یاریی کرد و دووبارە تووشی پێکان بووەوە.

جیرارد پیكێ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ 36 ساڵ، له‌ ئێستادا وازی له‌ یاریی نێوده‌وڵه‌تی هێناوه‌، به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی رادیۆ كۆپی ئیسپانیا، پیكێ بیر له‌ وازهێنان له‌ یاریكردنی یه‌كجاره‌كی ده‌كاته‌وه‌ و ره‌نگه‌ جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بارسێلۆنا و پێ له‌ تۆپ نه‌داته‌وه‌.

جیرارد پیكێ له‌ ئه‌كادیمیای بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه‌، له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ 605 یاری كردووه‌، 53 گۆڵ و 13 ئاسیستی كردووه‌.

 

Fly Erbil Advertisment