ریال مه‌درید گرێبه‌ستی پێشكه‌شی یاریزانێكی لیسته‌ر سیتی كردووه

به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له پێناو گواستنه‌وه‌ی نگۆڵۆ كانتی، به فه‌رمی گرێبه‌ستێكی پێشكه‌ش به یانه‌ی لیسته‌ر سیتی كردووه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌دا ئاشكرای كردووه كه ریال مه‌درید به‌هۆی بێهیوابوونی له پۆڵ پۆگبا كه یانه‌كه‌ی نرخێكی خه‌یاڵیان له‌سه‌ر داناوه، ئێستا به ئاراسته‌ی گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستكاری فره‌نسی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی (كانتی) هه‌نگاو ده‌نێن.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی ریال مه‌درید بڕی 25.5 ملیۆن پاوه‌ندی پێشكه‌شی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی كردووه.
نگۆڵۆ كانتی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، وه‌رزی رابردوو مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ لیسته‌ر سیتی نووسییه‌وه و نازناوی پرێمه‌ر لیگی برده‌وه، ئێستایش له یۆرۆی 2016 ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌شێره‌كانی فره‌نسا پێشكه‌ش ده‌كات.