به‌غدا: ئێران رێڕه‌وی رووباره‌كانی گۆڕیوه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق، مه‌هدی حه‌مدانی رایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران رێڕه‌وی ئه‌و رووبارانه‌ی گۆڕیوه كه ده‌كه‌ونه سنووره‌كانییه‌وه و رێگه نادات بڕژێنه عێراقه‌وه.
حه‌مدانی له شاری كه‌ربه‌لا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دوا و وتی: ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یكات پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما و رێساكانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه.
هه‌روه‌ها وتی: ئێمه هیچ جۆره هاوكارییه‌ك له لایه‌نی ئێرانییه‌وه نابینین و هه‌ست ناكه‌ین ئێران له پێدانی زانیاری سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كانی هیچ هاوكاریمان بكات.
روونیشیكرده‌وه، ئێمه نازانین ئه‌وان خه‌ریكی چین و پلانیان بۆچی داناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبنین ئێران كارده‌كات روودانی حاڵه‌تی كۆچی به كۆمه‌ڵ له ناوخۆی عێراقدا و بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به‌وه‌یه به‌یه‌كه‌وه دابنیشین و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكه‌ین.