ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی هالاند ئاشكرا ده‌بێت

به گوێره‌ی میدیایه‌كانی به‌ریتانیا ئێرلینگ هالاند به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و پشكنینه پزیشكییه‌كانی ئه‌و یانه ئینگلیزییه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاندووه و ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه‌شی ئاشكرا ده‌بێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی كه‌ناڵی سكای سپۆرتس رایگه‌یاند كه ته‌نیا راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه و مان سیتی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی هالاند كه 75 ملیۆن یۆرۆیه راده‌ستی یانه‌ی دۆرتمۆندی كردووه و ئه‌م یاریزانه وه‌رزی داهاتوو له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پێپ گواردیۆلا یاری ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئێرلینگ هالاند ته‌نانه‌ت پشكنینه پزیشكییه‌كانی مان سیتی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاندووه و گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2027 ده‌بێت و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە نرخی گرێبەستەکەی هالاند لەگەڵ مان سیتی بۆ هەر وەرزێک 30 ملیۆن یۆرۆ و مووچەی هەفتانەكهشی پێنج سەد هەزار پاوەن دەبێت.
ئێرلینگ هالاندی 21 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2020 له یانه‌ی رێد بول ساڵزبێرگی نه‌مسا به به‌های 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی زهوردهواڵهكان له كۆی 88 یاری، 85 گۆڵ و 23 ئاسیستی كردووه.