به‌ فه‌رمی داڵكورد دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاند

یانه‌ی داڵكورد له‌ خولی پله‌یه‌كی سویدی
یانه‌ی داڵكورد له‌ خولی پله‌یه‌كی سویدی

داڵکورد بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە لە سوپەرتانی سوید بە فەرمی راهێنەرەکەی دوورخستەوە.

داڵکورد لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند لەگەڵ دالیبۆر ساڤیچی راهێنەریان گەیشتنە رێککەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان و لە ماوەی داهاتووشدا را‌هێنەرێکی نوێ دەستنیشان دەکەن.

داڵکورد لەم وەرزە دوای گەڕانەوەی بۆ سوپەرتانی سوید بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕ دەبێت و لە کۆی شەش یاریی لەم وەرزە پێنج دۆڕانی تووش بووە و لە خانەی پێش کۆتایی ریزبەندیەکە دەبینرێت.

یانەی داڵکورد ساڵی 2004 لەلایەن چەند پەنابەرێکی کورد لە سوێد دامەزرا و نوێنەرایەتی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات و لەسەر ئاستی میدیاکانی جیهان بە یانەی 40 ملیۆن کەسە بێ وڵاتەکە ناسراوە، ناوی یانەی داڵکورد لە داڵ و کورد پێک دێت و پێشگری داڵ لە ناوی داڵارنیاوە وەرگیراوە، کە ناوچەیەکە لە سوێد و یانەکەی لێیە، کوردیش وەکو ئاماژەیەکە بۆ ناوی میللەتێکی 40 ملیۆن کەسی.

دالیبۆر ساڤیچی راهێنه‌ری دوورخراوه‌ی یانه‌ی داڵكورد
دالیبۆر ساڤیچی راهێنه‌ری دوورخراوه‌ی یانه‌ی داڵكورد

 

Fly Erbil Advertisment