به فه‌رمی برایه‌تی بووه پاڵه‌وانی جامی كوردستان

یانه‌ی برایه‌تی به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له نه‌ورۆزی برده‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا بووه پاڵه‌وانی جامی هه‌رێمی كوردستان، سه‌مه‌د جه‌وهه‌ریش بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ر نازناوی خولی نایاب و جامی كوردستان بباته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له نێو یاریگه‌ی كۆیه، یاریی كۆتایی جامی كوردستان له نێوان برایه‌تی و نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا یارییه‌كه به درێژایی 90 خوله‌كی كاتی ئاسایی یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
دواتر هه‌ردوولا له‌سه‌ر خاڵی سزا ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان یه‌كلایی كرده‌وه، كه تێیدا یانه‌ی برایه‌تی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه پاڵه‌وانی جامی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ر له مێژووی خوله‌كه‌دا نازناوی خولی نایاب و جامی كوردستان بباته‌وه، پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ندرێن بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی نایاب، له‌گه‌ڵ برایه‌تیش ئه‌م وه‌رزه جامی كوردستانی برده‌وه.
ئەم وەرزە جامی هه‌رێمی كوردستان به به‌شداریی ٤١ یانەی پلەدوو، پلەیەک و نایاب به‌ڕێوه‌چوو كه تێیدا یانەکان بەسەر ٨ کۆمەڵە دابەشکران و بە شێوازی دەرچوون بە یەک دۆڕان یارییەکان ئەنجامدران، دواجار سه‌وزپۆشه‌كانی نوێنه‌ره‌كه‌ی پایته‌ختی كوردستان هاوشانی سوورپۆشه‌كانی نوێنه‌ره‌كه‌ی سلێمانی گه‌یشتنه یاریی كۆتایی، كه ئه‌مه سێیه‌مین وه‌شانی جامی هه‌رێمی كوردستان بوو له دوای ساڵی 2006ـه‌وه كه پێشتر یانه‌كانی ئارارات و پێرسی پێشوو بوونه پاڵه‌وانی جامه‌كه.