لەگەڵ بەرزبوونەوەی پێنوێنی دۆلار نرخی زێڕ زیاتر دابەزی

كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی زیویش دروستكردووه‌

نرخی زێڕ له‌ بازڕه‌ جیهانییه‌كان دابه‌زی
نرخی زێڕ له‌ بازڕه‌ جیهانییه‌كان دابه‌زی

K24 - هه‌ولێر:

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پێنوێنی دۆلار، نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بۆ کەمترین ئاستی سێ مانگی رابردووی دابەزی.

هەروەها، کەمبوونەوەی قازانجی قەواڵە 10 ساڵییەکانی ئەمه‌ریکا داکەوتنی نرخی زێڕی سنووردار کرد، وایکرد لەسەرووی 1800 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بمێنێتەوە.

نرخی زێڕ لە گرێبەستە خێراکانی بە رێژەی سەدا 0.1 بۆ 1808 دۆلار و لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 0.2 بۆ 1804 دۆلار دابەزی.

مەترسییەکان لە گەشەی ئابووری جیهان هاوکار بۆ ئەوەی پێنوێنی دۆلار بۆ بەرزترین ئاستی بەرامبەر دراوە سەرەکییەکان بەرزبێتەوە، ئەوەش وایکردووە خواست بۆ زێڕ کەمبێتەوە.

لەهەمان کاتدا نرخی زیو بەرێژەی سەدا 0.2 بۆ 21.03 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک دابەزی و کانزاکانی دیکەش وەک پلاتین و پلادیۆم دابەزی بە رێژەی جیاواز دابەزین.