ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ له‌سه‌ر درێسی ژماره 10 له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق دوورخرایه‌وه

ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ ئه‌ستێره‌ی كورد، له‌سه‌ر درێسی ژماره 10 له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق دوورخرایه‌وه، به‌ڵام هێشتا راهێنه‌ری ئۆڵمپی عێراق میرۆسڵاڤ سۆكۆبی چیكی بڕیاره‌كه‌ی په‌سه‌ند نه‌كردووه.
ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ دوای به‌شداریكردنی له كه‌مپی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق له به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت له لێسه‌ندنه‌وه‌ی درێسی ژماره 10 و پێدانی ژماره‌كه به حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریمی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه، ئه‌مه‌ش ئه‌ستێره كورده‌كه‌ی توڕه كرد و ئاماده‌نه‌بوو له ئێواره‌خوانێك له‌گه‌ڵ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دابنیشێت، به‌مه‌ش غانم عریبی سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌كه بڕیاری دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌رتیپی دا.
به گوێره‌ی هه‌واڵی میدیایه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی، كارگێری هه‌ڵبژارده‌كه چاوه‌ڕوانی بۆچوونی میرۆسلاڤ سوكوبی راهێنه‌ری ئۆڵمپی عێراق ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌رتیپی یاریزانی یانه‌ی زه‌ورا.
میدیایه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی به مه‌حاڵیان زانیوه كه راهێنه‌ر رازیبێت له‌سه‌ر دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره كورده، چونكه یه‌كێك له باشترین بژارده و كارته‌كانی ژێر ده‌ستی كه پشتی پێ ده‌به‌ستێت له پاڵه‌وانێتی ئاسیای خوار 23 ساڵ كه له هاوینی ئه‌مساڵ له وڵاتی ئۆزبه‌كیستان به‌ڕێوه ده‌چێت كه تێیدا عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م هاوشانی هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵمپی ئوسترالیا، ئوردن و كوێت یاری ده‌كات.