رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ئیدانه‌ی ھێرشکردنە سەر تیمی k24 دەکات
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كوژرانی خاوه‌ن چێشتخانه‌یه‌ك كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن دوو چه‌كدار به ماتۆڕسكیل هێرشی كرایه سه‌ر و كوژرا، لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له به‌رده‌م پزیشكی دادی ئه‌و شاره په‌لاماری تیمی كوردستان24ـیان دا و سوكایه‌تییان پێكردن.
له‌مباره‌یه‌وه رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، "ئەم جۆرە رووداوانە بەرتەسکردنەوەی کاری ئازادی میدیایییە و ھاوکات خزمەت بە پرۆسەی ئازادی لە ھەرێمی کوردستان ناکات".
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ئاماژه به‌وه ده‌كات، "بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراو:
بەداخەوە ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كوژرانی خاوه‌ن چێشتخانه‌یه‌ك كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن دوو چه‌كدار به ماتۆڕسكیل هێرشیكرایه سه‌رو كوژرا، لەو کاتەدا لەلایەن چەند کەسێک له به‌رده‌م پزیشكی دادی ئه‌و شاره په‌لاماری پەیامنێر ( دیاری جەمال و وێنەگرەکەی ) لە تیمی كوردستان24 دراو و سوكایه‌تییان پێكردن.
ئێمە لە رێکخراوی پەیامنێران بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین و هەروەها رێگریکردن و ھێرشکردنە سەر پەیامنێران لەکاتی ئەرکەکانیاندا خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە، ئەم جۆرە رووداوانە، بەرتەسکردنەوەی کاری ئازادی میدیایییە و ھاوکات خزمەت بە پرۆسەی ئازادی لە ھەرێمی کوردستان ناکات.
لێرەشەوە سوپاسی دەزگاکانی ئەمنی ئەو شارە دەکەین کە زوو گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان تیمی کەناڵی k24 بپارێزن و بیانگوازنەوە بۆ شوێنێکی ئارام.
رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان
ھەولێر
19ــی ئایاری 2022