سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
هه‌ردوولا نيگه‌رانييان له دۆخى شه‌نگال و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه ده‌ربڕى
K24 - هەولێر:
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ـی ئایاری 2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مارك برايسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و شاندێكى سياسى و سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، شه‌ڕى دژى تيرۆر و جموجۆڵه‌كانى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140، گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌بوونى تێڕوانين و لێكگهيشتنى هاوبه‌شى لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بڕيار و ئيراده‌ى سياسى هه‌بێت، ده‌رفه‌ت هه‌يه لايه‌نه‌كان بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى كۆكه‌ره‌وه كه چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى تێپه‌ڕێنێت.
هه‌ردوولا نيگه‌رانييان له دۆخى شه‌نگال و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه ده‌ربڕى كه بوونه هۆى دووباره ئاوارهبوونهوهى خه‌ڵكى ئێزدى و جه‌ختيان له گرنگيى پێكه‌وه‌كاركردنى حكوومه‌تى فيدرالى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ناوچه‌كه كرده‌وه.
سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ سلێمانى و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و چه‌ند پرسێكى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.