گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی نوێی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌بێت

فرانک کیسێ بەفەرمی جیابونەوەی لە ریزەکانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی راگەیاند و پێشبینی كراوه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات.
فرانک کیسێ ناوه‌راستكاری كۆتدیڤواری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا دوای 24 كاتژمێر تێپه‌ڕبوونی به‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی ناسناوی سێریا ئه‌ی راسته‌وخۆ لە دیمانەیەکدا كه له رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاوكرده‌وه رۆیشتنی خۆی له یانه‌ی میلان راگه‌یاند.
كیسێ له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ماوه‌ی 8 ساڵه له خولی ئیتاڵیا یاری ده‌كه‌م، پێنج ساڵیشه یاریی بۆ میلان ده‌كات، پێموایه كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌زموونێكی نوێ تاقی بكه‌مه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی میدیایی ئه‌ورووپا، کیسێ ئامانجی یەکەمی یانەی بارسێلۆنایە و کارگێری ئەو یانەیە پێشتر گرێبەستیان لەگەڵ ئەو ناوەڕاستکارە ئەفریقیە واژۆ کردووە.
فرانكی كیسێ ته‌مه‌نی 25 ساڵه، ته‌واوی ژیانی پیشه‌گه‌ری له خولی ئیتاڵیا ده‌ستپێكردووه، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ئاتاڵانتا ده‌ركه‌وت، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 31 یاریی، 7 گۆڵ و 4 ئاسیستی كرد و له هاوینی 2017 روویكرده ئه‌یسی میلان، 223 یاریی به درێسی ئه‌و یانه‌یه كرد 37 گۆڵ و 14 ئاسیستی تۆمار كرد و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی هات و ئاماده‌نه‌بوو نوێی بكاته‌وه و به گرێبه‌ستێكی ئازاد یانه‌كه جێده‌هێڵێت.
