ئاسۆ رۆسته‌م له خولی نایابی عێراق ریكۆردێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد

له گه‌ڕی 33ـه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی نه‌ورۆز له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی نه‌جه‌فی كرد، ئاسۆ رۆسته‌م ئه‌ستێره‌ی كوردی یانه‌ی نه‌روۆز له نیوه‌ی یه‌كه‌م دووانه‌ی تۆمار كرد و بووه یه‌كه‌مین یاریزانی كورد له مێژوودا 17 گۆڵ له ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز تۆمار بكات.
ئاسۆ رۆسته‌م بۆ دووه‌مین یاریی له‌سه‌ریه‌ك له خولی نایابی عێراق دووانه‌ی تۆمار كرد، هه‌فته‌ی رابردوو 2 گۆڵی له نێو یاریگه‌ی شه‌عب له یانه‌ی شورته كرد، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش دوو گۆڵی له نه‌جه‌ف كرد، به‌مه‌ش ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق گه‌یشته 17 گۆڵ، ته‌نیا به جیاوازی 2 گۆڵ له مه‌حموود ئه‌لمواسی گۆڵكاری خوله‌كه دووره، كه ئه‌مه‌ی دووه‌میان هێرشبه‌ره پیشه‌گه‌ره سوورییه‌كه 19 گۆڵی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شورته 900 ملیۆن دیناره.
ئاسۆ رۆسته‌م یه‌كه‌مین یاریزانی عێراقیه له‌م وه‌رزه بتوانێت 17 گۆڵ تۆمار بكات، هاوكات یه‌كه‌مین یاریزانی كوردیشه له مێژووی خولی نایابی عێراق بتوانێت له ماوه‌ی یه‌م وه‌رز ئه‌و ژماره‌یه تۆمار بكات.
ریزبه‌ندی زۆرترین گۆڵی هێرشبه‌ره كورده‌كان له مێژووی خولی نایابی عێراق
2021 ـ 2022: ئاسۆ رۆسته‌م 17 گۆڵ
2017 ـ 2018: فه‌رحان شكور 14 گۆڵ
2009 ـ 2010: یوونس شكور 13 گۆڵ
2018 ـ 2019: فه‌رحان شكور 12 گۆڵ
2012 ـ 2013: یوونس شكور 12 گۆڵ
2011 ـ 2012: میران كه‌ریم 10 گۆڵ
2020 ـ 2021: زیاد ئه‌حمه‌د 9 گۆڵ
2016 ـ 2017: فه‌رحان شكور 9 گۆڵ
