"ئه‌رمه‌نه‌كان له كۆچكردنی به‌رده‌وامدان"
"ئەرمەنەکان لەبەر سەقامگیری ئاسایش و ئازادی ئایینەوە لەئێستادا زۆربەیان لەهەرێمی کوردستان دەژین"

K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری پێكه‌وه ژیانی ئایینه‌كان، له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاشكرای ده‌كات، ئەرمەنەکان زۆربەیان لە هه‌رێمی کوردستان، ناوەڕاست و باشووری عێراقدا دەژین.
ئه‌میر عوسمان مه‌لوود، به‌ڕێوه‌به‌ری پێكه‌وه ژیانی ئایینه‌كان، له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئەرمەن لەڕووی نەژادی دەگەرێنەوە بۆ وڵاتی ئەرمینیای ناوچەی قەوقاز، لەڕووی ئایینەوە کریستیانن، بەسەر دوو مەزهەب لە عێراق دابەشبوون، زۆرینەیان مەزهەبی ئەرسەدۆکسن کەمینەیەکیشیان کاسۆلیکن.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گوتی: "ئەرمەنەکان به درێژایی مێژوو بارودۆخیان زۆر خراپ بووه، هەمووکات لە کۆچکردنی بەردەوامدان".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌وكاته‌ی ئه‌رمه‌نه‌كان روویان لە عێراق کردووە ژمارەیان 350هەزار کەس بووە، بەهۆی کۆچی بەردەوامیان ئێستا چەند هەزار کەسێکیان ماون".

ئه‌میر عوسمان مه‌ولود ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئەرمەنەکان لەبەر سەقامگیری ئاسایش و ئازادی ئاینەوە لەئێستادا زۆربەیان لەهەرێمی کوردستان دەژین، زمانێکی تایبەت به خۆیانیان هەیە، ئەوانەی لەهەرێم دەژین جگە لەزمانی خۆیان فێری زمانی شیرینی کوردیش بوونە، ئەوانەی لەناوەڕاست و باشووری عێراقن بەزمانی عەرەبی قسە دەکەن".
ده‌شڵێت: لە هەرێمی كوردستان به‌تایبه‌ت لە شاری هەولێر ئه‌رمه‌نه‌كان کڵێسا‌ی تایبەتی خۆیان هەیە، و هەموو ئازادییەکیان بۆ دابینکراوە، لەرووی ئیدارەی ئایینەوە وەزارەتی ئەوقاف لەپاڵ ئاینەکانی دیكه کاروبارەکانیان رادەپەرێنێت.