نرخی نەوت بۆ سەرووی 124 دۆلار بەرز دەبێتەوە
كهمكردنهوهی هاوردهكردنی نهوتی رووسیا ئهوروپا نرخی نهوتی بهرزكردهوه

K24 - ههولێر:
لەگەڵ رەزامەندی یەکێتی ئەوروپا بۆ کەمکردنەوەی هاوردەی نەوتی رووسیا تا کۆتایی ئەمساڵ، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بەرزبووەوە. وەبەرهێنەران ترسیان هەیە خستنەڕووی نەوت کەمبێتەوە، لە کاتێکدا خواست بۆ نەوت لە ئەمهریکا و ئەوروپا لە وەرزی هاویندا بۆ بەرزترین ئاستی بەرزدەبێتەوە.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 1.87 بۆ 124 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی سەدا 3.62 بۆ 119.2 دۆلار بەرزبووەوە.
هۆکاری سەرەکی ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوش بۆ رێککەوتنی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەگەڕێتەوە، کە بەشێوەیەکی بەرایی گەیشتوونەتە رێککەوتنێك، کە سەدا 90 هاوردەی نەوتی رووسیا تا کۆتایی ئەمساڵ کەمبکەنەوە. سەرەڕای ئەوەش بەشێک لە شارەزایان پێیانوایە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت سنووردارە، چونکە بەشێوەیەکی گشتی بازاڕ خۆی بۆ سەپاندانی سزاکان ئامادەکردبوو.