گۆتێرێس: ته‌نیا یه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی خۆراك له جیهان هه‌یه
"ده‌مه‌وێت راستگۆ بم.. چاره‌سه‌ره‌كه ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ی مادده خۆراكییه‌كانی رووسیا و ئۆكرانیایه"

K24- هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیكرده‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت كێشه‌ی خۆراك له جیهان چاره‌سه‌ربكرێت، ئه‌گه‌ر مادده خۆراكییه‌كانی رووسیا و ئۆكرانیا نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ بازاڕی خۆراكی جیهان.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماگدالینا ئه‌نده‌رسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید، گۆتێرێس گوتی: "ده‌مه‌وێت راستگۆ بم، هچ چاره‌سه‌رێكی دیكه بۆ كێشه‌ی خۆراكی جیهان نییه ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانی ئۆكرانیا و مادده خۆراكییه‌كان و په‌ینی كیمیایی رووسیا نه‌بێت بۆ بازاڕی خۆراك له جیهان".
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له هه‌موو هه‌وڵه‌كانم به‌رده‌وام ده‌بم، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان به‌و ئاراسته‌یه هان بده‌م".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا و سه‌پاندنی سزای رۆژئاوا به‌سه‌ر مۆسكۆدا، رێگه‌ی گه‌یشتنی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانی ئۆكرانیا و رووسیا بۆ جیهان په‌كی كه‌وتووه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، كه رووسیا له به‌نده‌ری ئۆدێسا ده‌ستی به‌سه‌ر 22 ملیۆن تۆن گه‌نمی ئۆكرانیادا گرتووه و رێگه‌ی هه‌نارده‌كردنی پێ نادات.
له‌و باره‌شه‌وه دوێنێ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاشكرای كرد، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵنه‌گرتنی ئابڵوقه‌ی سه‌ر به‌نده‌ری ئۆدیسا، به‌منزیكانه ژماره‌یه‌ك سزای دیكه‌ی قورس به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنن.
له به‌رامبه‌ریشدا سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاێتی سعوودیه گوتی: وڵاتانی خۆرئاوا هۆكاری زۆر كێشه‌ن و ئه‌وان به‌نده‌ره‌كانیان به رووی كه‌شتییه رووسییه‌كاندا داخستووه و رێگری له زنجیره لۆجستی و داراییه‌كان ده‌كه‌ن و جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌وان له‌سه‌ریانه به جددی بیر له‌و بابه‌ته بكه‌نه‌وه و بزانن چی جێی بایه‌خه بۆیان، داواشی له ئۆكرانیا كرد، ئه‌و مینانه هه‌ڵبگرێته‌وه، كه له ئاوی هه‌رێمایه‌تی خۆیدا چاندوویه‌تی و به‌و هۆیه‌وه ئاسایشی كه‌شتیوانیی له ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای ئازۆڤ خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
H.B