كارلۆ تێڤێز وازهێنانی له‌ یاریكردن راگه‌یاند

کارلۆس تێڤێزی ئارجێنتینایی بەشێوەیەکی فەرمی لە تەمەنی 38 ساڵیدا وازهێنانی یه‌كجاره‌كی لە یاریکردن راگەیاند.

کارلۆس تێڤێز یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی بوکاجونیۆرز دواجار بریاریدا لە تەمەنی 38 ساڵی بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت و ئەم یاریزانە لەمڕۆوە وەکو یاریزان لە لاکێشەی سه‌وز دوور دەکەوێتەوە، تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی بۆ داهاتوو یەکلایی نەکردووەتەوە.

تێڤێز لە کاروانی وەرزشی خۆی یاریی بۆ چەندین یانە کردووە، لەوانەش مانچێستەر یونایتد، مانچێستە سیتی، یۆڤێنتۆس و چەندان یانەی دیکە و، بە گشتی لەگەڵ سەرجەم یانەکان بەشداری 607 یاریکرد و توانی 237 گۆڵ تۆمار بکات، هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەکەی وڵاتەکەشی بەشداری 76 یاریی کرد و 13 گۆڵی تۆمار کرد، دواجار لە کاروانی وەرزشی خۆی 28 ناسناوی بەدەستهێنا.

كارلۆس تێڤێز به‌ درێسی یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزی ئارجێنتینا
كارلۆس تێڤێز به‌ درێسی یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزی ئارجێنتینا
Fly Erbil Advertisment