دوای 4 مانگ واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی جامی عێراق دیاریكرا

دوای چاوەڕوانییەكی زۆر و زیاتر له چوار مانگ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كاتی یارییەكانی قۆناخی ھەشتی جامی عێراقی دیاریكرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیار له واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی قۆناخی هه‌شتی جامی عێراق درا كه تێدا رۆژی 13ـی ئەم مانگە دیاریكرا.
ھەولێر لەم قۆناخە دوای ئەوەی بە لێدانی یەكلاكەرەوەكان لە یانەی شورتەی بردەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی له به‌غدا رووبەرووی یانەی كەرخ دەبێتەوە.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی زاخۆ لەم قۆناخە لەسەر یاریگای یانەی دھۆك میوانداریی یانەی مه‌سافی جنوب ده‌كات.
له دێربی شاری به‌غدا یانه‌ی كارەبا میوانداریی یانەی ئەمانەی بەغدا دەكات، له یارییه‌كی لوتكه‌دا زەورا و جەوییە به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
یارییەكانی جامی عێراق تەنھا یەك یارییە و براوەی یارییەكە راستەوخۆ سەردەكەوێت بۆ قۆناخی داھاتوو، پاڵەوانی خولەكەش بەشداریی لە یارییەكانی جامی یەكێتی ئاسیا دەكات.
