وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پلانی كاری بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 راگه‌یاند
4 بڕیاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن ده‌ركرد

K24- هه‌ولێر:
له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، كه واژووی د. ئاڵان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی كاری بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه، ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه دران:
یه‌كه‌م: پرۆسه‌ی تۆماركردن "وه‌رگرتنی" منداڵان و قوتابیان و خوێندكاران له باخچه‌ی ساوایان و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و نا حكومی جگه له قوتابخانه بیانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له رێكه‌وتی 26ی 6ی 2022 تا 26ی 7ی 2022 ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌و قوتابیانه‌ی پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تییان ته‌واو كردووه و له قوتابخانه‌كه‌یان پۆلی 7 نییه، پێویسته له ماوه‌ی نێوان 26/6/2022 تا 26/7/2022 له قوتابخانه‌یه‌كی دیكه له پۆلی 7ی بنه‌ڕه‌تی خۆیان تۆمار بكه‌ن و ئه‌و قوتابخانانه‌ش كه پۆلی 7ـیان تێدایه، گۆڕینی ئاست له رێگه‌ی سیسته‌می (E-Parwarda) ئه‌نجام ده‌درێت.
بۆ ده‌رچووانی پۆلی 9ی بنه‌ره‌تیش پێویسته رێكاری وه‌رگرتنیان له په‌یمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یان ئاماده‌یی زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی له ماوه‌ی نێوان 26/6/2022 تا 26/7/2022 ئه‌نجام بده‌ن.
سێیه‌م: پێویسته وه‌رگرتنی منداڵانی باخچه‌ی ساوایان و قوتابیانی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی، ده‌رچووانی پۆلی 6ی بنه‌ره‌تی و 9ی بنه‌ڕه‌تی له له ماوه‌ی نێوان 26/6/2022 تا 26/7/2022 له سیسته‌می (E-Parwarda) تۆماربكرێن.
چواره‌م: خاڵی یه‌كه‌م و دووه‌م به هه‌موو بڕگه‌كانیانه‌وه پێویسته له /6/2022 تا 26/7/2022 ئه‌نجام بدرێن، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان (باخچه‌ی ساوایان، قوتابخانه، خوێندنگه و په‌یمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده به حكومی و ناحكومییه‌كانه‌وه) په‌یوه‌ستن به‌و كاته‌ی بۆیان دیاریكراوه.


H.B