كانی ماسێ.. په‌كه‌كه هێرشی كرده سه‌ر خاڵێكی پێشمه‌رگه
پێشمه‌رگه شكستی به په‌لاماره‌كه‌ی په‌كه‌كه هێنا

K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسێ هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ڕوویان وه‌ستانه‌وه و شكستیان به هێرشه‌كه هێنا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كانی ماسێ به كوردستان24ی راگه‌یاند، له كاتژمێر 7:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر خاتڵێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چیای (گامنێركی) له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسێ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، ئاشكراشیكرد، هێرشی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه وڵامدرایه‌وه و رێگه‌یان نه‌دا ئامانجه‌كه‌یان بپێكێت و خۆشبه‌ختانه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگات، شكست به هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه هێنرا.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌و سنووره هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ماوه‌یه‌كه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر نه‌ك ته‌نها هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چڕكردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ن دامه‌زراوه ئیداری و شه‌عییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بكه‌نه ئامانج و وێڕای شكستهێنان به ژماره‌یه‌ك له‌و پیلانگێڕیانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستانه‌وه، دوایین هێرشیشیان له 26ی مانگی رابردوو له هه‌مان سنوور كرده سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك برینداربوو.
H.B