په‌كه‌كه هێرشیكرده سه‌ر پێشمه‌رگه
K24 – دهۆك:
قایمقامی قه‌زای ئامێدی ئاشكرای ده‌كات، له كانی ماسی په‌كه‌كه هێرشیكرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و بریندارێك له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه.
وارشین سه‌لمان، قایمقامی قه‌زای ئامێدی رایگه‌یاند، له كانی ماسی چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك برینداره.
له‌باره‌ی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ماوه‌یه‌كه په‌كه‌كه كاری ئیستفیزازی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پارێزگاری دهۆك راشیگه‌یاند، به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی په‌كه‌كه 300 گوند له سنووری پارێزگای دهۆك چۆڵكراون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگاری دهۆك:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (26ی گوڵانی 2022)، له ئه‌نجامی هێرشێكی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر شوێنی سه‌یران له ناوچه‌ی بامه‌رنێ له قه‌زای ئامێدی مخابن دوو منداڵ شه‌هید بوون و منداڵێكیش بریندار بوو.
ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه كاری ئیستفزازی له ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌وڵی تێكدانی ئاسایش و ره‌وشی ئارامی ده‌ده‌ن. له چه‌ند رۆژی رابردوودا په‌كه‌كه چه‌ندین جووڵه و كرداری تێكده‌رانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا، وه‌ك هێرشكردنه سه‌ر وێستگه‌ی میدیایی و شوێنی مه‌ده‌نی و خاڵه‌كانی پێشمه‌رگه و داموده‌زگا مه‌ده‌نی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م كرداره ناكوردانانه‌ی په‌كه‌كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پرۆتستۆ و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی خۆیان بگوازنه‌وه بۆ ناو گوند و ناوچه‌كانی هه‌رێم و به‌و شێوه‌یه شكستی سه‌ربازی و سیاسی خۆیان په‌رده‌پۆش بكه‌ن.
له ئه‌نجامی سته‌می په‌كه‌كه و سیاسه‌تی چه‌وتیدا نزیكه‌ی 330 گوندی سنووری پارێزگای دهۆك چۆڵكراون و خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه ئه‌مه زیاتر له 30 ساڵه له گوندی خۆیان بێ به‌ش بوون و قوربانیانی ئه‌مڕۆش له‌و گوندانه‌یه كه به هۆی سیاسه‌تی په‌كه‌كه زیاتر له 30 ساڵه چۆڵكراوه.
عه‌لی ته‌ته‌ر
پارێزگاری دهۆك