"خولهكانی تۆپی پێی ئۆكراینا دهستپێدهكهنهوه"
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکرانیا لەسەر فەرمانی زێلێنسکی سەرۆکی وڵات و بە پاڵپشتی سەرۆکی فیفا و یوێفا بەدوای رێگایەکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە مانگی هەشت خولی تۆپی پێی وڵاتەکە دەستپێبکاتەوە، کە ئەم خولە مانگی دووی ئەمساڵ بەهۆی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا راگیرا و لە مانگی چواریش کۆتایی پێهێنرا
سەرەڕای بەردەوامی جەنگ و هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا و پەککەوتنی چالاکییە وەرزشییەکان و خولەکانی تۆپی پێ لەو وڵاتە بەڵام زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رەزامەندی دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان، ئۆکرانیا ئامانجیەی لە مانگی ئابی ئەمساڵدا خولی تۆپی پێی نێوخۆیی وڵاتەکە دەستپێبکاتەوە.
ئاندرێ پاڤێلکۆ سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکرانیا لەگەڵ زێلێنسکی و سەرۆکی فیفا و یوێفا گفتوگۆی کردووە سەبارەت بە دۆزینەوەی رێگەچارەیەک لەپێناو دەستپێکردنەوەی خولەکانی نێوخۆ لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان.
سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکرانیا هاته دهنگ
ئاندرێ پاڤێلکۆ، سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکرانیا ئاماژه بۆ ئهوه دهكات بڕیاری دەستپێکردنەوەی خولەکانی تۆپی پێ بڕیارێکی بەرچاوە، دهشڵێت: تۆپی پێ لەلای ئۆکرانیەکان خۆشەویستە، لەرێگەی دەستپێکردنەوەی خولەکان ژیان بۆ وڵاتەکەمان دەگەڕێتەوە، ئێمە ئامانجێکی گەورەمان بۆ داهاتوو هەیە و نامانەوێت دەست لە خەونەکانمان هەڵگرین و بەردەوام دەبین، هێندە ئاسان نییە لە کاتی جەنگ و بۆردومانەکان سەرجەم خولەکان دەستپێبکنەوە بەڵام هەنگاو بە هەنگاو دەگەڕێینەوە دۆخی جاران.
لە مانگی شوباتی رابردوو بەهۆی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا چالاکیە وەرزشیەکان و خولە نێوخۆییەکان راگیرا کە ئەو کاتە یانەی شاختار دۆنێتسک لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بوو، لە مانگی نیسانیشدا بە فەرمی بڕیاردرا بە کۆتایی هێنانی بەم وەرزەی خولەکە، ئێستاش فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکرانیا دەیەوێت لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا وەرزی نوێی خولەکە دەستپیبکاتەوە.