به فه‌رمی گاتوسۆ له ده‌رگه‌ی لالیگاوه گه‌ڕایه‌وه كاری راهێنه‌رایه‌تی

یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی بە فەرمی جێنارۆ گاتۆسۆی ئیتاڵی وەکو راهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشان کرد.
هەژماری فەرمی ڤالێنسیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی پێشوازی لە ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بڵاوکردەوە کاتێک دەچێتە یاریگای مێستایا و رایگەیاند گاتوسۆ بۆ وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی یانەکەیان دەکات.
لە ڤیدیۆکەدا پەیامێکی جینارۆ گاتۆسۆ بۆ هاندەرانی یانەی ڤالێنسیا بە زمانی ئیسپانی بڵاوکرایەوە و لەم رێگەیەوە دەستبەکاربوونی وەک ڕاهێنەری تیپەکە راگەیاند.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا دووپاتیکردەوە کە جینارۆ گاتۆسۆ بۆ ماوەی دوو وەرز سەرکردایەتی ڤالێنسیا دەکات، لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزی سێیەم.
جینارۆ گاتوسۆ له 2013 له یانه‌ی سیۆنی سویسراوه وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، دواتر راسته‌وخۆ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی پاڵێرمۆی ئیتاڵیای وه‌رگرت، پاشان له 2017 وه‌كو راهێنه‌ری لاوانی ئه‌یسی میلان گه‌ڕایه‌وه شاری میلانۆ، پاشان له 2019 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپی یه‌كه‌می میلانی وه‌رگرت، پێش ئه‌وه‌ی ببێته راهێنه‌ری ڤالێنسیا سه‌رپه‌رشتی راهێنانی 81 یاریی ناپۆلی كرد، 47 بردنه‌وه و 12 به‌رامبه‌ربوون و 22 شكستی تۆمار كرد و دواتر دوورخرایه‌وه.
