بانکی ناوەندی رووسیا: کاریگەری سزاکان لەوە کەمترە کە لێی دەترساین
"کۆمپانیاکان توانیویانە خۆیان لەگەڵ دۆخەکە بگونجێنن"

K24 - ههولێر:
ئێلڤێرا ناپۆلینا، پارێزگاری بانکی ناوەندی رووسیا رایگەیاند، ئاستەمە ئەنجامی دەرهاویشتەکانی رۆژئاوا لەسەر ئابووری وڵاتەکەیان لەم قۆناغەدا بخەمڵێنن، بەڵام ئاشکرای کرد، کە تاوەکو ئێستا کاریگەری سزاکان کەمترە لەوەی ترسیان لێی هەبووه، تەنانەت کۆمپانیاکانیش توانیویانە خۆیان لەگەڵ دۆخەکە بگونجێنن.
پارێزگاری بانکی ناوەندی رووسیا ئاشکراشیکرد، "دۆخەکە جێگیر نییە و بەرەوپێشدەچێت، دووبارە داڕشتنەوەی پەیکەربەندی و تواناکان بۆ دووبارە بنیادنانەوەی پڕۆسەیەکی بەردەوامە، بۆیە ئێستا زووە باس دەستکاریکردنی نرخی سوو بکرێت".
پارێزگاری بانکی ناوەندی رووسیا دەشڵێت، مۆسکۆ ئامادەکاری دەکات، بۆ تۆماکردنی داوای یاسایی لەسەر سزاکانی یەکێتی ئەوروپا، هەروەها گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ سڕکردنی مامەڵەکان بە روبڵ، کە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا گرتوویانەتە بەر.