40 ساڵه ئه‌مه‌ریكا گرانی وای به‌خۆیه‌وه نه‌دیوە
هاووڵاتییەکی ئەمەریکی: هیچ شتێك ده‌رباره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ تێناگه‌ین

K24 - مینیسۆتا:
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل و سوته‌مه‌نی و كرێ له مانگی ئایار-ی 2022ـهوهوە به‌رزترین نرخی تۆماركردووه، كه له‌ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا به‌وشێوه‌یه تۆمار نه‌كراوه.
به پێی راپۆرتێكی ی‌و ئێس توده‌ی نرخی به‌نزین، سووته‌مه‌نی، خۆراك و ته‌نانه‌ت كرێی خانوو-ش به‌شێوه‌یه‌كه كه نرخه‌كان ئاماژه نین بۆ دابه‌زینێكی چاوه‌ڕوانكراو.

دوێنێ 10ی حوزه‌یرانـی 2022، وه‌زاره‌تی كار رایگه‌یاند، ئاماره‌كانی نرخی كه‌لوپه‌ل به‌رێژه‌ی 8.6% له‌مساڵدا به‌رزبووەته‌وه كه به‌رزترین ئاسته له مانگی كانوونی دووه‌می 1981ـه‌وه تا ئێستا به‌خۆیه‌وه بینیبێتی، ده‌شڵێت: "ئابووریناسان پێشبینی ده‌كه‌ن كه هه‌ڵاوسان به رێژه‌ی 8.3% جێگیربێت".
ئه‌مساڵ نرخی به‌نزین له ئه‌مه‌ریكا به‌رێژه‌ی 4.1% به‌رزبووەته‌وه له‌كاتێكدا ساڵی پار 1.4% بوو كه ئه‌مه‌ش كاریكردۆته سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خواردن و خواردنه‌وه.
ئێن پی ئار-یش له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، كه نرخی كه‌لوپه‌ل و سووته‌مه‌نی له مانگی شوبات (فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه به‌رزبووەته‌وه كه 4 ده‌یه‌یه (40 ساڵه) به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌و جۆره‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، بۆیه نووسیویه‌تی: "پێش ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی رووسیا بچنه ئۆكرانیا به‌رزبوونه‌وه گه‌یشته ئاستێكی مه‌ترسیدار".
وه‌زاره‌تی كار پێیوایه له مانگی شوبات-دا نرخی كه‌لوپه‌ل به به‌راورد به ساڵی رابردوو به رێژه‌ی 7.9% به‌رزبووەته‌وه (ئه‌گه‌ر كه‌لوپه‌لێك ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر نرخه‌كه‌ی 100 دۆلار بێت له شوبات-دا بوو به 107 دۆلار و 99 سه‌نت).
به‌گوێرەی ئێن پی ئار، نرخی كه‌لوپه‌ل و سووته‌مه‌نی له مانگی شوبات-ی 2022 به به‌راورد به مانگی كانوونی دووه‌م-ی 2022 به‌رێژه‌ی 0.8% زیادی كردووه، واته له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا رێژه‌كه زۆر به‌رزبووەته‌وه.
به‌ڵام به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی، ئه‌وه‌ی له مانگی ئایاردا به‌رچاوكه‌وت، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره، نرخی نان و كێك و ئه‌و خواردنانه‌ی له هه‌ویر به‌رهه‌مدێت به رێژه‌ی 3.1% بهرزبوونەتهوه، نرخی ماسی 2.2% به‌رزبووەته‌وه، نرخی هێلكه 5%، نرخی سه‌وزه و میوه به رێژه‌ی 1.4% بهرزبوونەتهوه.
دوای بازدانێكی گه‌وره له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك له بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بەرێژهی 10.3% له مانگی نیسان، له مانگی ئایار بۆ جاری دووه‌م به رێژه‌ی 3% به‌رزبووەوە، واته له دوو مانگدا به رێژه‌ی 13.3% نرخی مریشك به‌رزبووەوە.
به‌پێی كۆمه‌ڵه‌ی پێشكه‌وتووی سه‌روه‌ت و سامان (AAA) نرخی به‌نزین له‌ماوه‌ی ته‌نیا هه‌فته‌ی رابردوودا 59 سه‌نت زیادیكردووه كه شتی وا نه‌بووه له هه‌فته‌یه‌كدا 59 سه‌نت به‌رزببێته‌وه.
كامی بینكۆمۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له شاری لاس كروز له نیو مه‌كسیكۆ، كاری گه‌یاندنی قاوه ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت: "ئێمه باشین، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی هه‌ر خولەکێك به‌رامبه‌ر دۆلارێك بۆ گهیاندنكه هه‌مانه له گه‌یاندنی قاوه، به‌ڵام هه‌ستده‌كه‌م ئیتر نرخی به‌نزین، خولەك به‌رامبه‌ر دۆلار تووشی شكست ده‌كات".
بینكۆمۆ ده‌شڵێت: "هیچ شتێك ده‌رباره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ تێناگه‌ین و نازانین تا چه‌ند به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت به‌نزین-مان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی قاوه بگه‌یه‌نینه كڕیاره‌كان و به‌نزین-یشمان هه‌بێت بچین بۆ بازاڕ بۆ كڕینی خۆراك".
چه‌ند مانگێكه نرخی كه‌لوپه‌ل له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی خستووەته سه‌ر گیرفانی به‌كارهێنه‌ران (كڕیاره‌كان) و فشارێكی زیاتری خستووەته سه‌ر بانكی فیدراڵی بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌زینی ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه بكات.
سی ئێن ئێن له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه جیم به‌یرد به‌رپرسی وه‌به‌رهێنان له كۆمپانیای راوێژكارانی دارایی پلانتی مۆران، له یاداشتێكدا ده‌ڵێت: "پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا ئاستی به‌رزبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراوی هه‌ڵاوسانی مانگی ئایار به‌سه بۆئه‌وه‌ی پاڵ به بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكاوه بنێت تا هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی جددی هه‌نگاو بنێت یان له مانگی ته‌مموزدا؟".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به له‌به‌رچاوگرتنی رێڕه‌وی وردیان بۆ ئه‌م حاڵه‌ته پێده‌چێت بهدوورنهزانرێت هه‌نگاو بنێن، به‌ڵام داڕێژه‌رانی سیاسه‌تی بانكی ناوه‌ندی ده‌بێت وریابن له‌وه‌ی هه‌ر كارێك پێویست بێت بیكه‌ن تا زیانی زیاتر به متمانه‌یان نه‌گات.
بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له ئێستاوه ده‌ستی كردووه به به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژی (سوود) و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی دیكه به‌مه‌به‌ستی خاوكردنه‌وه‌ی ئابووری و به‌و هیوایه‌ی هه‌ڵاوسان دابه‌زێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل و سووته‌مه‌نی له بزوێنه‌ره گه‌وره‌كانی هه‌ڵاوسان بووه.
هه‌فته‌ی پێشوو، جیرۆم پاول، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا به لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی پیرانی راگه‌یاندووه، پێویسته ئێستا له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوود دووركه‌وینه‌وه، "ئابوری به‌هێزه، بێكاری كه‌مه، كرێ به‌رزه، بازاڕی كار ته‌واو ته‌ندروسته، هه‌ڵاوسان به‌رزه" ئه‌و وه‌های وت.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئێن پی ئار، بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا كه‌مترین هه‌ڵه‌ی هه‌یه له ئێستادا، چونكه ده‌یه‌وێت هه‌ڵاوسان رام بكات بێ ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه به ئابوری بكات، "ئێمه ئامرازه‌كانمان به‌كارده‌هێنین بۆ زیادكردنی سه‌قامگیری دارایی نه‌ك دروستكردنی دڵنیایی" سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا وه‌های وت به ئێن پی ئار.