بەهۆی خۆڵبارین فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت
مەودای بینین کەمتر لە 400 مەترە

K24 - هه‌ولێر:
شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراقی گرتووه‌تەوە و مەودای بینین بۆ کەمتر لە 400 مەتر کەمبووەتەوە، بەو هۆیەوە فرۆکەخانەی بەغدا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشكرای كرد، بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین و لەپێناو سەلامەتی جموجۆڵی فرۆکەوانی گەشتە ئاسمانییەکانیان رادەگرن، تا باشتربوونی دۆخی کەشوهەوا.
ئەمساڵ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا زۆرترین شەپۆلی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستانیان گرتووه‌تەوە و بەو هۆیەشەوە چەندین جار گەشتە ئاسمانییەکان راگیراون.
دوێنێش ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایگه‌یاندبوو، شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی خۆڵبارین به‌ڕێوه‌یه و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، پێشبینیش ده‌كه‌ن خۆڵبارینه‌كه تا رۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام له رۆژانی داهاتوو خۆڵبارینه‌كه كه‌متر ده‌بێته‌وه.