ئەوروپا دەیەوێت گازی ئیسرائیل بکاتە جێگرەوەی گازی رووسیا
پێشینی دەکرێت یەکێتی ئەوروپا و ئیسرائیل و میسر یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بكهن

K24 - ههولێر:
ئۆرسولا ڤوندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، کار بۆ ئەوە دەکەن گازی سرووشتی لە ئیسرائیل هاوردە بکەن و پشتبەستنیان بە گازی رووسیا کەم بکەنەوە.
بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دەیانەوێت هاوکارییەکانیان لە بواری وزە لەگەڵ ئیسرائیل پەرە پێبدەن.
گوتیشی: یەکێتی ئەوروپا کە لە 27 وڵات پێکهاتووە، گەورەترین و گرنگترین کڕیاری گازی رووسیایە، بەڵام بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیاوە کار بۆ ئەوە دەکەن هاوردەی وزەی رووسیا رابگرن و لە بەرامبەردا دەیانەوێت روو لە گازی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بکەن.
پێشینی دەکرێت یەکێتی ئەوروپا و ئیسرائیل و میسر یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بكهن، بۆ هەناردەکردنی گازی ئیسرائیل لە رێگەی هێڵی بۆری میسرەوە هەناردەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بکەن.