پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران هات
"بڕیارە دوای تەواو بوونی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان پاره‌كه بەسەر جوتیاراندا دابەش ده‌كرێت"

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 خرایه سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاندووه، بڕی 23 ملیار و 350 ملیۆن دیناری دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم کە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پارێزگای سلێمانی (بڕی 9 ملیار دینار ) وە پارێزگای هەولێر (بڕی 7ملیار و 750 ملیۆن دینار) وە پارێزگای دهۆک بڕی ( 6 ملیار و 600 ملیۆن دینار) دابینكراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بڕیارە دوای تەواو بوونی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان پاره‌كه بەسەر جوتیاراندا دابەش ده‌كرێت.