نرخی نه‌وت دابه‌زی

مەترسییەکانی داکەوتن و بەرزبوونەوەی دۆلار نرخی نەوتی به‌ رێژه‌ی 7% دابەزاند

نرخی نه‌وت دابه‌زی
نرخی نه‌وت دابه‌زی

K24 - هه‌ولێر:

بەهۆی مەترسییەکان لە بەرزکردنەوەی نرخی سوو لەلایەن بانکە ناوەندییەکان و سستبوونەوەی گەشەی ئابووری، خواست بۆ نەوت کەمبووەوە و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی یه‌ك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بە رێژەی 6.7% بۆ 111.80 دۆلار دابەزی، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی 7.8% بۆ 108.41 دۆلار دابەزی.

هۆکاری سەرەکی ئەو دابەزینە بەرچاوەش بۆ بەرزبوونەوەی به‌های دۆلار دەگەڕێتەوە، کە لە دوای مانگی کانوونی یەکەمی 2002ـەوە ئێستا لە بەرزترین ئاستەکانیدایە. بەهۆیەوە تێچووی کڕینی نەوت گرانبووە، بە تایبەت ئەو بازرگانانەی دراوی دیکە بەکاردەهێنن.