تاڵیبان داوای هاوكاری له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
"به‌هانامانه‌وه وه‌رن، ئه‌گینا به‌ته‌نها ناتوانین دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
حکومەتی تاڵیبان داوای هاوکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات و دەڵێت: بەتەنیا ناتوانین دۆخەکە چارەسەر بکەین.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا شەرەفەدین موسلیم، جێگری وەزیری کارەساتە سروشتیەکانی حکومەتی تاڵیبان له ئه‌فغانستان رایگەیاند، بە هەزاران خانوو بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رووخاون، گوند هەیە یەك خانووی تێدا نەماوە.
شەرەفەدین موسلیم گوتی: "هێشتا ژمارەی تەواوی قوربانیەکان بەردەست نیە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانمان بەلایەنی کەمەوە 920 کەس گیانیان لەدەستداوە و 600 کەسیش برینداربوون. دەکرێ ژمارەکان بەرزتر ببنەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بەدیاریکراوی نازانین چەند خانوو رووخاون، بەڵام هەموو ئەو گوندانەی بوومەلەرزەکە گرتوونیەتەوە وێران بوون، بەشێوەیەك گوند هەیە یەك خانووشی تێدا نەماوە، دەتوانین بڵێن بە هەزاران خانوو وێران بوون".
روو له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختیكرده‌وه، "داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هاوکاری وڵاتەکەمان بکات، چونکە بە تەنیا ناتوانین دۆخەکە چارەسەر بکەین. دەمانەوێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەست بکات بەکارکردن لەگەڵمان و هەماهەنگیمان بەردەوام بێت".
درەنگانی شەوی رابردوو 21ـی حوزەیرانی 2022، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 6.1 پلەی رێختەر شاری خوستی باشووری ئه‌فغانستانی هه‌ژاند.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماریش، وه‌ك محه‌مه‌د ئه‌مین حوزه‌یفه، سه‌رۆكی میدیا و رۆشنبیری ویلایه‌تی بهكتیا رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشتووه‌ته 1000 كه‌س و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه روو له زیادبوون بكات و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
H.B