پچڕانی کارەبا کێشەی بۆ دابینکردنی ئاو لە بەغدا دروستکردووە
"بە سەقامگیربوونی دۆخی کارەبا کێشەی دابینکردنی ئاو چارەسەر دەکەین"

K24 - ههولێر:
عەمار موسا، ئەمینداری گشتی بەغدا رایگەیاند، کارکردن لە پڕۆژەی چارەسەرکردنی ئاو لە هەندێک ناوچەی دەوروبەری بەغدا بەردەوامە.
ئەو بەرپرسە لە نوێترین لێدوانی ئاشکرای کرد، لەچەندی رۆژی رابردوو کێشەی ئاو لە بەشێک لە ناوچەکانی دەوروبەری بەغدا دروستبووە، هۆکارەکەشی بۆ بەردەوامی پچڕانی کارەبا گهڕاندهوه، کە بەهۆیەوە دەتوانن نیوەی پێویستی ئاو بۆ ناوچەکان دەبین بکەن.
ئەمینداری گشتی بەغدا ئاماژهی بهوهش كرد، هەماهەنگییەکی باڵایان لەگەڵ وەزارەتی کارەبا بۆ دابینکردنی هێڵی کارەبای پێویست بۆ دامەزراوەکانی ئاو هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، بە سەقامگیر بوونی دۆخی کارەبا کێشەی دابینکردنی ئاو لە ناوچەکانی دەوروبەری بەغدا چارەسەر دەکەن.