446 چەکداری داعش لە منبج کوژراون
.jpg)
K24 – ھەولێر
بە گوێرەی ئامارێك لە سەرەتای دەسپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی منبج تا ئێستا 446 چەكداری داعش كوژراون.
روانگەی سووری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: "لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی مەنبج لە 31ی مانگی ئایارەوە تا ئێستا، 446 چەکداری داعش کوژراون".
روانگەی سووری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەم ژمارەیە لە چەکدارانی داعش، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی سووریای دیموکرات و فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە کوژراون.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: "لە بەرامبەردا لانی کەم 59 شەڕڤان گیانیان لەدەسـتداوە و نزیکەی 3500 کەسی سڤیل توانیویانە لە شارەکە لە دەستی داعش رابکەن.