بارسێلۆنا 200 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانانه‌ ئاماده‌ كردووه‌

چاڤی هێرناندێز و خوان لاپۆرتا راهێنه‌ر و سه‌رۆكی بارسێلۆنا
چاڤی هێرناندێز و خوان لاپۆرتا راهێنه‌ر و سه‌رۆكی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا بەهۆی فرۆشتنی بەشێک لە مافی پەخشی یارییەکان بڕێک پارەی دەسکەوتووە و 200 ملیۆن یۆرۆش بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینە تەرخان دەکات و ئامادەیە چەند یاریزانێکی نوێ بگوازێتەوە ریزەکانی.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کرد کە یانەی بارسێلۆنا نزیکە لە بەدەستهێنانی پێشکەوتنێکی دارایی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە، وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێ، دوای ئەوەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر ٢٠٧ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی لە بەرامبەر فرۆشتنی بەشێک لە مافی پەخشکردنی یارییەکانی وەرگرت.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی، ئیدارەی بارسا ئێستا سەرقاڵی فرۆشتنی 15%ـی مافی پەخشی تەلەفزیۆنییە بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ.

بارسێلۆنا هەوڵدەدات رێكاره‌كانی ئه‌م گرێبه‌سته‌ پێش 17ـی ئەم مانگە تەواو بکات، کە لەو وادەیە گەشتی بلاوگرانا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێدەکات، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی داهاتوو.

 ئێل مۆندۆ دووپاتی كردەوە کە بارسێلۆنا بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ لەم بڕە پارەیە بۆ گرێبەستی هاوینە تەرخان دەكات و چەند یاریزانێکی نوێ دەگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو یاریزانانەی ئیدارەی بلاوگرانا کردوویەتیە ئامانج بریتین لە: رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی یاریزانی بایرن میونشن، کۆندێ لە سێڤیا،  بێرناردۆ سیلڤا مانچستەر سیتی)، رافینیا (لیدز یونایتد)، سیزار ئازپیلیکویتا و مارکۆس ئەلۆنسۆ لە (چێلسی).

بارسا لە چه‌ند رۆژی رابردوو ڕایگەیاند کە ناوی “سپۆتیفای”ـی لەسەر یاریگای خۆی داناوە و ناوی یاریگاکە دەبێتە سپۆتیفای کامپ نو، دوای ئەوەی کۆمپانیاکە سەرکەوتوو بوو لە ئەنجامدانی گرێبەستێک لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بۆ سپۆنسەرکردنی یاریگای یانەکە.

سپۆتیفای بووە سپۆنسەری سەرەکی یانە کەتەلۆنییەکە، کە تێیدا لۆگۆی کۆمپانیا سویدییەکە لەسەر ڕووکاری سەرەکی کامپ نو دەردەکەوێت، لەگەڵ وێنەی یاریزانانی تیپی یەکەم بۆ پیاوان و خانمان، جگە لەوەی لە وەرزی داهاتوو ناوی کۆمپانیاکە لەسەر درێسی یاریزانان دەردەکەوێت، گرێبەستەکەش بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێت، لەو گرێبەستەشدا بارسا 70 ملیۆن یۆرۆ بەدەست دەهێنێت.

Fly Erbil Advertisment