کۆڕبەندێکی ئابووری لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
زیاتر لە 110 کۆمپانیا بەشداری دەکەن

K24 – سلێمانی
ئەمڕۆ ژووری بازرگانی سلێمانی بە هاوکاری کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆڕبەندێکی ئابووری رێکخستووە.
دالیا کەمال، پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "کۆڕبەندەکە دەستی بە کارەکان کردووە و سەرکونسوڵی ئێران ئامادەی ئەو کۆڕبەندەیە. گفتوگۆ لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە رووی بازرگانی و هەماهەنگی زیاتر دەکرێت".
ئەحمەد عەلی، ئەندامی ژووری بازرگانی سلێمانی بە کوردستان24ی گوت: "33 کۆمپانیای ئێران و 80 کۆمپانیای ناوخۆیی بەشداریان لە کۆڕبەندەکەدا کردووە، ئامانجی ئەو کۆڕبەندە بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانە".