ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیای كڕی

ئینریكی سرێزۆ، سه‌رۆكی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به فه‌رمی گرێبه‌ستی یاریزانێكی نوێی راگه‌یاند و ئه‌مڕۆش پشكینینی پزیشكی به سه‌ركه‌وتوویی بۆ كراوه.
سیمی ڤرسالیچكۆ، یاریزانی ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ی كرواتی كه له باڵی چه‌پ یاریی ده‌كات، له هاوینی 2014 له یانه‌ی جێنوا بۆ ساسۆلۆ گواستراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆش به فه‌رمی به یاریزانی نوێی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌ستنیشان كراوه، ئێستاش ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا به‌شداریی له یارییه‌كانی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا ده‌كات.
ئینریكی سرێزۆ، سه‌رۆكی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركا به گاڵته‌وه ئاماژه به سه‌ختی ناوی ئه‌م یاریزانه ده‌كات و ده‌ڵێت: كاتێكی زۆرم ده‌وێت تا خۆم فێری ناوهێنانی ئه‌م یاریزانه نوێیه‌مان ده‌كه‌م.