سکرتێری گشتی نوێی ئۆپێك ده‌ستنیشانكرا

دوای كۆچی دوایی كردنی "محەمەد بارکیندۆ"، وەزیری نەوتی کوه‌یت وەك سکرتێری گشتی ئۆپێک دەستبەکاربوو

هەسەم غەیس وه‌ك سکرتێری گشتی ئۆپێك ده‌ستبه‌كار بوو
هەسەم غەیس وه‌ك سکرتێری گشتی ئۆپێك ده‌ستبه‌كار بوو

K24 - هه‌ولێر:

دوای کۆچی دوایی بارکیندۆ، هەسەم غەیس نوێنه‌ری کوه‌یت له‌ رێكخراوی ئۆپێك وەک سکرتێری گشتی رێكخراوه‌كه‌ دەست بەکاربوو.

میلی کیاری، سەرۆکی جێبەجێکاری دامەزراوەی پێترۆلی نیشتمانی نێجیریا، هه‌واڵی كۆچی دوایی كردنی محەمەد بارکیندۆی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، سکرتێری گشتی رێکخراوی ئۆپێک گیانی لەدەستداوە.

بڕیار بوو کۆتایی ئەم مانگە ویلایەتی بارکیندۆ وەک سکرتێری گشتی کۆتایی بێت، لە شوێنی ئەو وەزیری نەوتی کوێت دەست بەکار بێت.

محەمەد بارکیندۆ، دوێنێ سێشەممە لە دوایی لێدوانی رایگەیاند، کەرتی وزە لەبەردەم تەحەدای گەورە دایە و پیشەسازی نەوت و گاز لە ژێر گوشاردایە.

بەر لە کۆچی دوایی ئاماژەی بەوەدابوو، لاوازی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت وزە لەم چەند ساڵەی دواییدا بە یەکێک لە ئاڵنگارییەکانی بەردەم بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان دادەنرێت، بە تایبەت کە ئێستا سزا بەسەر کەرتی نەوتی ڤەنزوێلا و ئێراندا سەپێندراوە.

بارکیندۆ لە تەمەنی 63 ساڵی کۆچی دوایی کرد و 28ـەمین سکرتێری ئۆپێک بوو، لە 1ـی ئابی 2016 تاوەکو 5ـی تەموزی 2022 لە پۆستی سکرتێری گشتی رێکخراوی ئۆپێک کاری کردووە.

 

Fly Erbil Advertisment