سعوودیه: تا ئێستا حاجیان 13 ملیۆن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه
"ئه‌و زانیارییانه‌ی حاجیان تۆماریان كردووه سێهێنده‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا"

K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندیكردن و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری سعوودیه ئاشكرایكرد، تا رۆژی حه‌وتی زیلحیجه‌ی 1443 كۆچی، كه به‌مانگی حه‌ج ده‌ناسرێت، حاجیان 13 ملیۆن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندیكردن و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری سعوودیه، تا ئێستا حاجیان بڕی 3.44 تێڕابایت زانیاری جۆراوجۆرایان تۆماركردووه، كه ده‌كاته 1 ملیۆن 41 كاتژمێر ڤیدیۆی تۆماركراو به كوالیتی 1080 مێگاپێكسڵ.
هه‌روه‌ها سعوودیه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و زانیارییانه‌ی حاجیان تۆماریان كردووه سێهێنده‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، تا ئێستا په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان له ناوه‌خۆیی سعوودیه گه‌یشتووه‌ته 12 ملیۆن په‌یوه‌ندی، ژماره‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 53 په‌یوه‌ندی.