حاجيانی ماڵی خوا گه‌وره‌ترین پایه‌ی حه‌ج به‌جێده‌هێنن

K24 – هه‌ولێر:
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ملیۆنێك حاجی خۆیان گه‌یانده كێوی عه‌ره‌فه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پایه‌ی حه‌ج به‌جێبهێنن.
له 2019ه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره رێوڕه‌سمی حه‌ج به به‌شداری ملیۆنێك حاجی به‌ڕێوه‌بچێت.
حاجیانی ماڵی خوا ئه‌مڕۆ له كێوی عه‌ره‌فه ده‌مێننه‌وه و كاته‌كانیان به ویرد و نزا و پاڕانه‌وه و داوای لێخۆشبوو‌ن به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
شه‌و حاجیان له مینا بوون، كه حه‌وت كیلۆمه‌تر له كه‌عبه‌وه دووره و خۆیان ئاماده كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بگه‌نه كێوی عه‌ره‌فه.
دوای خۆرئاوابوون، حاجیان له كێوی عه‌ره‌فه‌وه داده‌به‌زن و روو ده‌كه‌نه موزده‌لیفه، كه له نێوان عه‌ره‌فات و مونادایه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ پشوو بده‌ن و سبه‌ی شه‌ممه ده‌ست به ره‌جم بكه‌ن.
حه‌ج یه‌كێكه له پایه‌كانی ئیسلام و كه‌سی موسڵمان ئه‌گه‌ر توانای هه‌بێت پێویسته ئه‌و فه‌ریزه‌یه به‌جێبهێنێت.
له 2019دا نزیكه‌ی دوو ملیۆن و نیو حاجی به‌شداریان له حه‌جدا كرد و له 2021دا ته‌نیا 60 هه‌زار كه‌س به‌شدار بوون.
ئه‌مساڵ حاجیان له ژێر پله‌ی گه‌رمی 42 پله‌ی سیلیزی حه‌ج ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی مه‌راسیمی ئه‌مساڵ له ساڵانی رابردووی جیاده‌كاته‌وه، دانانی محه‌مه‌د عیسا، كه‌سایه‌تی بانگخوازی سعوودییه به وتاربێژی عه‌ره‌فه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زۆرێك له كارهێنه‌ران داوای لادانی ئه‌و وتاربێژه‌یان له‌سه‌ر مینبه‌ر كردووه.
محه‌مه‌د عیسا له لایه‌ن جێنشینی سعوودییه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌ستنیشان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی وتاری عه‌ره‌فه بخوێنێته‌وه.
ئه‌و وتاربێژه، یه‌كێكه له‌وانه‌ی داوای به‌یه‌كه‌وه ژیانی نێوان ئاینه‌كان ده‌كات و یه‌كه‌م زانای ئاینی بوو، كه نوێژی بۆ قوربانیانی هۆڵۆكۆست كردووه و هه‌روه‌ها به‌شداری له رێوڕه‌سمی ئایینی بودایی و هیندۆسه‌كاندا كردووه.
محه‌مه‌د عیسا به‌وه‌ش ناسراوه، بانگه‌شه‌كارێكی به‌رچاوی نزیكبوونه‌وه‌ی ئاینه‌كانی ئیسلام و جوو و كریستیانه و له چه‌ندین بۆنه‌دا داوای نزیكبوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وانی هه‌ر سێ ئایینی كردووه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوا ده‌كرێت، محه‌مه‌د عیسا له‌سه‌ر مینبه‌ر بهێنرێته خواره‌وه و رێگه نه‌درێت، كه‌سێك بانگه‌شه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی ئاینه‌كان بكات، وتاری عه‌ره‌فه بخوێنێته‌وه.