مانچێستهر یونایتد گۆڵبارانی لیڤهرپوولی كرد

مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول لە تایلەند ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ دەکەن و لە یارییەکی دۆستانە لە بانکۆک بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاندەران رووبەڕوو بوونەوە.
لە یەکەمین یاریی لەژێر سەرکردایەتی ئێریک تێن هاگ، مانچێستەر یونایتد بەبێ ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەکی دۆستانە و ئامادەکاری لە تایلەند رووبەڕووی لیڤەرپوول بووەوە و یارییەکەشی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
شەیتانەسوورەکان لە ژێر سەرکردایەتی تێن هاگی راهێنەر بەبێ ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهێز دەرکەوتن و دوای تەنیا 12 خولەک لە دەستپێکی یارییەکە گۆڵی یەکەمیان بە واژۆی جەیدن سانچۆ کرد.
لیڤەرپوولیش کە بە 37 یاریزانەوە ئەم گەشتەی کردووە لە نیوەی یەکەم بەبێ محەمەد سەڵاح و چەند ئەستێرەیەکی دیکەی یاریی کرد.
دوای نیو کاتژمێر مانچێستەر یونایتد ئەنجامەکەی بەسەر رێدز دوو هێندە لێکرد، فرێدی بەڕازیلی یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی تۆمار کرد.
فشاری شەیتانەسوورەکان بەردەوام بوو، دوای کەمتر لە سێ خولەکی دیکە، جارێکی دیکە تۆڕی گۆڵی لۆریس هەژێنرا، ئەمجارە مارسیال گۆڵی سێیەمی کرد.
گۆڕانکاری بە کۆمەڵی لیڤەرپوول، لە خولەکی 61 یۆرگن کلۆپ بە جارێک نۆ گۆڕانکاری کرد، داروین نونێز یاریزانە نوێیەکە بەشداری پێکرا، لەبەرامبەردا تێن هاگ لە تەواوی ئەم نیوەیە یاریی بە زێدان ئیقبالی عێراقی کرد و لە گۆڵکردن نەوەستا، لە خولەکی 76 پێلیستری ئۆرۆگوایی و ٢٠ ساڵان گۆڵی چوارەمی کرد و لیڤەرپوولی بریندارتر کرد.
مەترسیدارترین هێرشی لیڤەرپوول ههوڵهكانی سەڵاح و نونێز بوو، بهڵام نەیانتوانی گۆڵ بکەن.
یارییەکە کۆتایی هات و مانچێستەر یونایتد بە چوار گۆڵی خاوێن لە لیڤەرپوولی بردەوە و جامی دۆستانەی بانکۆکی بەدەستهێنا.
مانچێستهر یونایتد رۆژی ههینی داهاتوو گهشتی ئوسترالیا دهكات و یارییهكی دۆستانه بهرامبهر یانهی میلبۆرن ڤیكتۆری ئهو وڵاته دهكات، دواتر له سێیهمین یاریی دۆستانه رووبهڕووی كریستاڵ پاڵاس دهبێتهوه.
لهبهرامبهردا یانهی لیڤهرپوولیش بۆ رووبهڕبوونهوهی كریستاڵ پاڵاس گهشتی سینگاپوور دهكات و دووهمین یاریی دۆستانه بهرامبهر ئهو یانه ئینگلیزییه دهكات.
