سیروانی نوێ هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له خولی نایابی كوردستان ده‌كات

دواى ئەوەى بوونە پاڵەوانى ئەم وەرزەى خولى نایابى کوردستان، بەهۆى وەرنەگرتنى شایستە داراییەکانیان، یانەى سیروانى نوێ بیر لەوە دەکەنەوە بۆ وەرزى داهاتوو بەشدارى خولى کوردستان نەکەن.
نزیکەى سێ مانگى بەسەر بوون به پاڵه‌وانی یانه‌ی سیروانی نوێ تێپه‌ڕیوه كه توانیان بۆ یه‌كه‌مجار نازناوی خولی نایابی كوردستان ببه‌نه‌وه، كه‌چی تا ئێستا شایسته داراییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه، لە ئێستادا دەستەى کارگێرى یانە و راهێنەران و یاریزانەکان نیگەرانن لەوەى کە لەلایەن فیدراسیۆنى تۆپی پێ ى کوردستانەوە كه مافی بوون به پاڵه‌وانی خوله‌كه‌یان پێنه‌دراوه و ئەگەر بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەچن ره‌نگه بەشدارى خولى کوردستانی وه‌رزی داهاتوو نه‌كه‌ن.
سیروانی نوێ نیگه‌رانه له‌و خه‌مساردییه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، لە رێگەى هادى کەریمى جێگرى سەرۆکى فیدراسیۆنەکەوە ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه چاوەرێى وەرگرتنى برە بودجەى ساڵانەى فیدراسیۆنەکەیان لە حکومەت دەکەن، هەر کاتێکیش بودجەیان بۆ دابین کرا ئەوا خەڵاتى دارایی دەدەنە ئەو یانانەى کە پلەکانى یەکەم و دووەمى خولەکانى کوردستانیان بەدەست هێناوە .
له‌مباره‌یه‌وه شوان مستەفا، ئەندامى دەستەى کارگێرى یانەى سیروانى نوێ
به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه زیاتر له دوو مانگه له چاوه‌ڕوانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ین كه ساڵانه ده‌درایه براوه‌كانی خوله‌كانی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستا هیچ پاداشتێكی داراییان وه‌كو پاڵه‌وان پێنه‌دراوه.
شوان مسته‌فا بۆ كوردستان24 گوتیشی: له نێو ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌مان دوو بۆچوون هه‌یه، یه‌كێكیان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه پێویسته به‌شداریی خوله‌كانی كوردستان نه‌كه‌ن و له خولی پله‌دووی عێراقه‌وه بچنه نێو كێبڕكێیه‌كانی خوله‌كانی عێراق، چونكه له‌وێ داهاتوو زیاتر روونه و یاریزان ده‌توانێت زیاتر ئاستی پێشبكه‌وێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هادى کەریم جێگرى سەرۆکى فیدراسیۆنى تۆپی پێى کوردستان له‌مباره‌یه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ئه‌وان به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بوون بۆ ئه‌وه‌ی مافه داراییه‌كانمان له وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ربگرین.
هادی كه‌ریم گوتیشی: چه‌ندانجار له‌گه‌ڵ رزگار عه‌لی راهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ قسه‌م كردووه، كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی قسه بكات كه سه‌رۆكی یانه‌كه‌یانه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌مان بۆ خه‌رج بكه‌ن.
هادی كه‌ریم هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه خولی نایابی كوردستان ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه هه‌ر یانه‌یه‌ك پێیخۆشه ده‌توانێت به‌شداریی بكات، ئه‌گه‌رنا با بكشێته‌وه.
وەرزى رابردووى خولى نایابی کوردستان کە بە بەشدارى 16 یانە بەرێوەچوو تێدا دواى ململانێیەکى زۆر یانەى سیروانى نوێ توانى بۆ یەکەمین جار لە مێژووى خۆیدا نازناوەکە بەدەست بهێنێت و هەریەک لە یانەکانى هەندرێن و سەیدسادقیش پلەکانى دووەم سێیەمیان بەدەست هێنا .